Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی‌ شیلادزێ بڵاوكرده‌وه‌

په‌یام

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی‌ شیلادزێ راگه‌یه‌ندراوێكی بلاَوكرده‌وه‌ و داواده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند ڕێگه‌نه‌ده‌ن خاكی هه‌رێم بكرێته‌ ساحه‌ی ململانێ و په‌لاماره‌كان.

ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌:

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

جارێكی دیكه‌ خوێن و گیانی گه‌نجی كورد كرایه‌وه‌ قوربانی ململانێ سیاسیی و چه‌كدارییه‌كان و سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌یان هاونیشتمانییه‌ی به‌ تۆپبارانی كۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ تا ئێستا شه‌هید بوون، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێشدا گه‌نجێكی دیكه‌ی خێر له‌خۆنه‌دیو شه‌هیدكرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
 
ئه‌م نه‌زیفی خوێنه‌ كه‌ بۆته‌ مۆركی زوڵملێكراوی میله‌تی ئێمه‌، هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌ و هیچ كام له‌ حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و عێراقیش ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌ی شه‌و و ڕۆژی له‌ژێر ئاگری گولـله‌ و بۆردومانی فڕۆكه‌كاندا به‌ڕێده‌كات، به‌ هاوڵاتی خۆی نازانێت

      ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داواده‌كه‌ین 
یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند هه‌نگاوێكی جدی بنێن به‌ ئاراسته‌ی پاراستنی سنوره‌كان و ڕاگرتنی بۆردومانه‌كان و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ لایه‌ك خاكی هه‌رێم بكاته‌ ساحه‌ی ململانێ و په‌لاماردانی ئه‌وی دیكه‌ 
دووه‌م: پێویسته‌ پارتی كرێكارانی كوردستانیش ڕه‌چاوی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌ن و كارێك نه‌كه‌ن كه‌ بیانوو بداته‌ ده‌ست توركیا بۆ بۆردومانكردن و شه‌هیدكردنی خه‌ڵكی كوردستان 
له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین قوربانییه‌كانمان به‌ شه‌هید قبوڵ بكات و شیفای به‌په‌له‌ی برینداركانیشمان بدات و كۆتایی به‌م ئاگری شه‌ڕه‌ بهێنێ و ئاشتی و ئاشته‌وایی و ئۆقره‌یی باڵ بكێشێ به‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكی كوردستاندا. 

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

510 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر