Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چاوشئۆغڵو: رووداوه‌كانی شیلادزێ كاردانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه‌ دژی هه‌وڵه‌كانی‌ سه‌ری‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند له‌ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم هه‌وڵگه‌لێك هه‌یه‌ دژی په‌كه‌كه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ روداوه‌كانی شیلادزێ كاردانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ بووه‌ دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو وه‌زیری په‌یوه‌ندیداری توركیا نێردراوه‌ بۆ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ روداوه‌كه‌ی شیلادزێ.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم هه‌وڵگه‌لێك هه‌ن بۆ دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه‌.

چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ رووداوه‌كانی شیلادزێ كاردانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه‌ دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ و بێگومان ئه‌و ڕیكخراوه‌ له‌پشت ڕوداوه‌كه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی توركیای بانگهێشتكرد و نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته‌كرد.


355 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر