Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی‌ 31 ی‌ ئازار به‌رده‌وامه‌

په‌یام

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ئاشكرا كرد و هه‌ده‌په‌ش ئامانجێتی زۆرینه‌ی شاره‌وانییه‌كانی به‌ده‌ستبهێنتێته‌وه‌.

سه‌عدی گوڤه‌ن، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا رایگه‌یاند رۆژی (31)ی ئازاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تائێستا (57) ملیۆن و (78) هه‌زار و (461) ده‌نگده‌ر تۆماركراون و هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنیش لیستی ناوی مردوان و ئه‌وانه‌ی مافی هاوڵاتیی بونیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ناسنامه‌ و هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت و  كار له‌سه‌ر لیستی ده‌نگده‌ران ده‌كرێت.

هاوكات تیروپشك بۆ پێدانی ژماره‌ به‌ پارته‌ به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجامدرا كه‌ (13) پارت به‌شداریی ده‌كه‌ن.

ئه‌مرۆش كۆبونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجامدرا و سزای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی پارته‌كه‌ رایگه‌یاند تاووتوێی پڕۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێشهاته‌كانی توركیایان كردوه‌ و كاره‌كانیان له‌ پارێزگاكانی رۆژئاوا توركیا به‌ره‌و ته‌واوبونه‌ و ئامانجیانه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شاره‌وانیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه‌ كه‌ پێشتر لێیان وه‌گیراوه‌ته‌وه‌.

115 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر