Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فازڵ میرانی‌: كاك قوباد نیوه‌ی هی‌ پارتییه‌، پارتی‌ پێی‌ باشه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بێت


په‌یام

لە میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا لەگەڵ فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان باس له‌هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت‌و كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كات‌و ده‌ڵێت، بەهیواین لە مانگی شوبات کارەکان تەواو بکەین‌و بگەینە ڕێکەوتن، چونکە ناکرێت ئەم وڵاتە بەبێ دەسەڵاتی یاسادانان و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم بێت.


سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت" پارتی پێی باشه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ گۆڕان بێت، وه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ یه‌كێتی بێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی بۆ كاك قوباد تاڵه‌بانی بێت چونكه‌ كێشه‌ی یه‌كێتی ئێستا پۆست نیه‌ به‌ڵكو یه‌كێتی كێشه‌ی كاك قوبادی هه‌یه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت وه‌ك هاوبه‌شێك یارمه‌تی یه‌كێتی بده‌ین له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا چونكه‌ كاك قوباد نیوه‌ی هی یه‌كێتیه‌، نیوه‌ی هی پارتی-یه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ پارتی‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌حكومه‌ت و دوو ئیداره‌یش ده‌ڵێت"یه‌كێتی نابێته‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام پارتی هه‌وڵی ته‌واوی ڕێكه‌وتن ده‌دات ئه‌مه‌ ڕونه‌دات، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی ئێمه‌ نه‌ له‌ ئێستا نه‌ له‌ ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌ی سلێمانیدا."

فازڵ میرانی‌ راشیده‌گه‌یه‌نێت، بەداخەوە کلتوری دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەدوا هەڵبژاردنەکان ئێمەشی وەک زۆربەی وڵاتانی دەرەوە گرتۆۆتەوە هەتا هەندێک جار وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەوروپا دەگرێتەوە ئەوەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لیستێک نەیتوانیووە ڕێژەی لە50+1ی کورسیەکانی پەرلەمان بهێنێت وە لیستێکیش پێی گرنگە کە لەبەر ئاسایشی نەتەوەی و نیشتمانی و سەقامگیری لایەنەکانی تر بەشداری لەحکومەتدا بکەن، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەوەیە برادەرانی یەکێتی بابەتی بەغداد و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتیان بەستۆتەوە بەیەکەوە لەکاتێکدا ئەمانە جیاوازن ئێمە دەمانەێت حکومەت لەهەرێم پێکبێت دواتر چارەسەری هاوبەش بۆ بەغداد و کەرکوک دابنێین پێکەوە."

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی وت" کۆبونەوەکان ئەمڕۆ و سبەی لەنێوان گۆڕان و پارتی وە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێن، بەهیواین لە مانگی شوبات کارەکان تەواو بکەین و بگەینە ڕێکەوتن، چونکە ناکرێت ئەم وڵاتە بەبێ دەسەڵاتی یاسادانان و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم بێت، پارتیش پشووی درێژە بەڵام تا ڕادەیەکی سنوردار ئەگەر هەر بینیمان لایەنی بەرامبەر شتەکان مەرجدار دەکات ڕەنگە بۆ دانوستاندان ئێمە نەرمی زۆرمان تێدا بێت بەڵام بۆ مەرجدانان، ئێمە مەرجمان لەسەر خەڵک نیە وە بە ئاسانی-ش مەرجی خەڵک لەسەر خۆمان قبوڵ ناکەین."

هەمیشه‌ دەڵێم ئێمە و یەکێتی تەواوکەری یەکترین بۆ حکومڕانی ئەم وڵاتە هەم وەک مێژوو هەم وەک جوگرافیا، خۆ جارەکەی تر حکومەتمان پێکهێنا چاوەڕێمان کرد تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق تەواو بوو بوارمان بۆ برادەرانی یەکێتی هێشتەوە و هاتن بەشدارییان کرد."سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان)وای وت."


421 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر