Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی ڕاپەڕین 19 تۆمەتبار دەستگیردەكەن


په‌یام


به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 19 تۆمەتبار دەستگیردەكەن كە بەشێك لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردبووە سەر زەوی گشتی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی 27-1-2019 هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین نۆزدە تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێك لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردبووە سەر زەوی گشتی .

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ راشیگه‌یاندووه‌، لەسنوری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین چەند تۆمەتبارێك هەستان بە زیادەڕۆی كردنە سەر زەوی گشتی، بۆ ئەو مەبەستە لە پلانێكی تۆكمەدا هێزەكانی پۆلیس دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەو دۆسیانە و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر توانرا ڕۆژی 27-1-2019، یانزە تۆمەتبار دەستگیربكرێت بە پێی ماددەی 11 زیادەڕۆیی .

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ پۆلیسیدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هەر لەو هەڵمەتەی هێزەكانی پۆلیس توانرا هەشت تۆمەتباری تر دەستگیربكرێن بەپێی هەریەك لە ماددەكانی ( 432 ، 453 ، 456 لەیاسی سزادانی عیراقی و ماددەی 2ی خراپ بەكار هێنانی مۆبایل ).

راشگه‌یه‌نراوه‌، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەبتران بە فەرمانی بەڕێز داوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ سەرجەمیان كراوەتەوە .

242 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر