Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. له‌مساڵدا 65 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێن


په‌یام

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی یاسای بودجه‌ له‌مساڵدا 65 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێن.


له‌یال محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا رونیكردۆته‌وه‌ 31 هه‌زار كه‌س له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با 17 هه‌زار كه‌س له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و 5 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفیش بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌رخان كراوه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندراوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق 5 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و 3 هه‌زار بۆ ده‌زگای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و  500 پله‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ته‌رخانكراوه‌.

له‌ پێش ساڵی 2014دا هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌یه‌كی له‌و دامه‌زراندنانه‌دا هه‌بوو كه‌ ساڵانه‌ له‌ بودجه‌ی عێراقدا بڕیاری لێ ده‌درا، به‌ڵام له‌ 2014ه‌وه‌ تائێستا هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی پله‌ی وه‌زیفیی له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

216 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر