Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی شیلادزێ؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵوێزی توركیاى بانگێشتكرد


په‌یام

به‌هۆی‌ ته‌قه‌كردن له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ شاره‌دێی‌ شیلادزێ؛ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق باڵوێزی‌ توركیای‌ له‌ به‌غدا بانگێشتكرد.

لە دوای ھێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە شارەدێی شیلادزێ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دھۆک‌و هاوكات ته‌قه‌كردن له‌ خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن سه‌ربازانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵوێزی‌ توركیای‌ له‌ به‌غدا بانگێشتكردو نیگه‌رانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ به‌ باڵوێز گه‌یاند.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی، هاوكات وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق نیگه‌رانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقی‌ له‌مه‌ڕ بۆردومانه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا له‌ناو خاكی‌ عێراق، به‌ باڵوێزی‌ توركیا له‌ به‌غدا گه‌یاندووه‌.

به‌هۆی‌ بۆردومانكردن‌و كوژرانی‌ چوار هاوڵاتی‌ شاره‌دێی‌ شیلادزێ له‌ ئاكامی‌ بۆردومانه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا؛ هاوڵاتیانی‌ شیلادزێ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیاو له‌لایه‌ن سه‌بازانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌رانكرا.

ئه‌و رووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ فراوانی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناو وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ئیدانه‌ی‌ ته‌قه‌كردن له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ شاره‌دێی‌ شیلادزێی‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ توركیاوه‌كرد.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ بریاریدا باڵوێزی‌ توركیا له‌ به‌غدا بانگێشتبكات و نیگه‌رانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌ حكومه‌تی‌ توركیا بگه‌یه‌نێت.

235 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر