Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: پارتی رێزێكی تایبه‌تی له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌گرێت


په‌یام

سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: ئومێده‌واره‌ دیدارێك له‌ نێوان مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ و مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ رێك بخات.

فازڵ میرانی ده‌ڵێت" كۆمه‌ڵی ئیسلامی حیزبێكی تێكۆشه‌ره‌، خاوه‌نی كورسی و ده‌نگی خۆیانن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت بێت یا نا پارتی گرنگی به‌ په‌یوه‌ندی خۆی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌دات هه‌روه‌ك ئه‌وانیش به‌وجۆره‌ ده‌ڕوانن، وه‌ ئه‌م دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی كه‌ به‌چاو ده‌بینرێت نه‌ك به‌دڵ من هه‌رگیز به‌ شتێكی سروشتی نابینم، ئێمه‌ و كۆمه‌ڵ ده‌بێت له‌یه‌كتر نزیكتر بین."

وتیشی" من ئومێده‌وارم دیدارێك له‌نێوان به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی و به‌ڕێز مامۆستا علی باپیر ڕێك بخرێت، ئیتر دوای ئه‌وه‌ هه‌موو شته‌كان ئاسان ده‌بێت."

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات " من خۆم ده‌توانم به‌یانی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ بكه‌م، وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر جگه‌له‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌ هاوكات زانایه‌كی ئیسلامیه‌ من هه‌موو كتێبه‌كانی ده‌خوێنمه‌وه‌، به‌ده‌ر له‌سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی سیاسی كۆمه‌ڵ و پارتی من ڕێزی تایبه‌تم بۆ مامۆستا علی باپیر و بۆچونه‌كانی هه‌یه‌."

1268 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر