Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ شه‌وی ڕابردوه‌وه‌ شه‌پۆلێك بارانی به‌هێز زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرته‌وه‌


په‌یام

وه‌ك پێشبینی‌ ده‌كرا له‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوه‌وه‌ شه‌پۆلێك بارانی به‌هێز زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی‌ گرته‌وه‌.


هاوكات له‌ به‌شێكی ناوچه‌كانیش ئاستی‌ ئاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌ندێ شوێنیش لافاو هه‌ستاوه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌ لێزمه‌ و دروستبوونی لافاو ده‌دات و ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ری بارینی  50 ملم باران هه‌یه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمدا.
په‌یامنێری‌ په‌یام گواستییه‌وه‌، له‌ ناوچه‌كانی سۆران چۆمان ڕواندوز لافاو زیانی مادی هه‌بوه‌ و ڕێگای چه‌ند گوندێكیش په‌كیان كه‌وتوه‌،له‌هه‌مان كاتدا ڕێگای خه‌لیفان سۆرانیش داخراوه‌ به‌هۆی لافاوه‌.

پێش بینی ده‌كرێ‌، گاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌دوای نیوه‌ڕۆوه‌ی‌ ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌وه‌ دوباره‌ گاریگه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو زیاد بكات له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ و ته‌رزه‌ی به‌هێز هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هاتنی لافاو.

به‌پێی‌ پێشبینی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم،  ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ له‌سه‌ر شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كۆتای دێت.



442 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر