Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی‌ وه‌ڵامی‌ فازڵ میرانی‌ دایه‌وه‌؛ نیوه‌م هی‌ پارتی‌ نییه‌و نه‌ پارتی‌ بووم‌و نه‌ده‌بمه‌ پارتی‌


په‌یام

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند، قوباد تاڵه‌بانی‌ نیوه‌ی‌ هی‌ یه‌كێتییه‌و نیوه‌ی‌ هی‌ پارتییه‌، راشیگه‌یاند پارتی‌ به‌و مه‌رجه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ده‌داته‌ یه‌كێتی‌ كه‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، قوباد تاڵه‌بانی‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و وه‌ڵامی‌ وته‌كانی‌ به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ پارتی‌ دایه‌وه‌.


تاڵه‌بانی‌ له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، من کوڕی‌ رابەرو دامەزرێنەری‌ یەکێتی‌ی نیشتمانی‌ی کوردستان مام جەلال تاڵەبانیم ‌و نیوەم هی‌ هیچ حزبێکی تر نییە و موڵکی‌ کەسیتر نیم، تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیم‌و هەرگیز نە پارتی بووم‌و نە دەبم.

قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌شڵێت، هیچ کات لەناو یەکێتی‌ کێشە لەسەر پۆست و پێگەی‌ داهاتوی‌ "قوباد تاڵەبانی‌" نەبووەو نییە، ئەگەر هەر گفتوگۆو ڕا گۆڕینەوەیەکیش لەسەر شێوازی‌ بەشداریکردنی‌ یەکێتی‌ لەکابینەی‌ نوێی‌ حکومەتی‌ هەرێم هەبێت، بابەتێکی‌ ناوخۆیی حزبییەو هیچ بوارێکی‌ تێدا نییە بۆ ئەوەی‌ لایەنیتر قسەی‌ تێدا بکەن

قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، بەندە کەسێکی کوردستانیم و کوڕی‌ رابەرو دامەزرێنەری‌ یەکێتی‌ی نیشتمانی‌ی کوردستان مام جەلال تاڵەبانیم ‌و نیوەم هی‌ هیچ حزبێکی تر نییە و موڵکی‌ کەسیتر نیم، تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیم‌و هەرگیز نە پارتی بووم‌و نە دەبم. ئەو هاوئاهەنگی‌ و پەیوەندییە باشەشی‌ لەگەڵ هەڤاڵانی‌ پارتیدا هەمبوە لە چوار ساڵی‌ رابردووی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، لەسۆنگەی‌ پەرۆشی‌ و دڵسۆزی بووە بۆ فەراهەمکردنی‌ ئارامی‌ و برەودان بە کاری‌ پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی‌ خەڵکی‌ کوردستان و تێپەڕاندنی‌ گرژییەکانی‌ رابردوو، بۆیە هیچ شیاو نییە خراپ کەڵکی‌ لێوەربگیرێت و بەلاڕێدا ببرێت و هەوڵ بدرێت بۆ ئامانجی تر بەکاربهێنرێت.

تاڵه‌بانی‌ راشیگه‌یاندووه‌، من شەرەفی ئەوەم پێبڕدرا سەرۆکی‌ لیستی‌ یەکێتیی‌ نیشتمانیی‌ بم لە هەڵبژاردنی‌ پەڕلەمانی‌ کوردستان، هەر پۆست و پلەو پایەیەکیش وەربگرم لەقۆناغی‌ داهاتوودا لەسەر داواو پێشنیارو بڕیاری‌ تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت نەک هێچ کەس‌و لایەنێکی تر.

قوباد تاڵه‌بانی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هیچ کات لەناو یەکێتی‌ کێشە لەسەر پۆست و پێگەی‌ داهاتوی‌ "قوباد تاڵەبانی‌" نەبووەو نییە، ئەگەر هەر گفتوگۆو ڕا گۆڕینەوەیەکیش لەسەر شێوازی‌ بەشداریکردنی‌ یەکێتی‌ لەکابینەی‌ نوێی‌ حکومەتی‌ هەرێم هەبێت، بابەتێکی‌ ناوخۆیی حزبییەو هیچ بوارێکی‌ تێدا نییە بۆ ئەوەی‌ لایەنیتر قسەی‌ تێدا بکەن و ئەو بابەتانە لەچوارچێوەی‌ سەرکردایەتی‌ و بنکەی‌ جەماوەریی یەکێتی‌ یەکلایی دەکرێنەوەو بڕیاری‌ پێویستیان لەبارەیەوە وەردەگیرێت وەک چۆن لەپێشتریش هەر وا کراوە.


779 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر