Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر: مێژوی شۆرشی کورد لەقەل و قاز دزین قێزەونتری تێدایە


په‌یام

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ هاوڵاتییه‌ك دێته‌ ده‌نگ‌و نوسیویه‌تی‌ "مێژوی شۆرشی کورد لەقەل و قاز دزین قێزەونتری تێدایە !".

پاش لێدوانی‌ هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی‌ (ئامانج هه‌ورامی‌) له‌ میدیایه‌كی‌ ناوخۆیی‌ باشوری‌ كوردستان كه‌ به‌رپرسانی‌ كوردی‌ به‌ دزینی‌ قه‌ل‌و قازو مریشكی‌ گونده‌كانی‌ كوردستان تۆمه‌تباركردو ئه‌و لێدوانه‌ش ناره‌زایه‌تی‌ لێكه‌وته‌وه‌و، ئه‌و هاوڵاتییه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركرا.


سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ دێته‌ ده‌نگ‌و له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك نوسیویه‌تی‌ " بۆ پێشمەرگە دێرینەکان، بەجاش و تەواریەکانیشەوە، ئەو گەنجە بەگرت مەدەن مێژوی شۆرشی کورد لەقەل و قاز دزین قێزەونتری تێدایە! لیستەکەی ئێوە پڕە لەجاش و تەواری و بکوژی پێشمەرگە ! ".

سۆران عومه‌ر نوسیویه‌تی‌ " ئێوە بەشێکتان ھێندە قارەمان بوون کران بەپەتی سێدارا یان لەسەنگەرەکانی روبەروبونەوا شەھید بوون، خێزان و خانەوادەی زۆرتان لەزیندانەکاندا گەورەبوون،!".

هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی‌، بەڵام خەڵکانێکتان سیخوڕیتان دەکرد بۆ بەعس ! ھەندێکتان خەریکی کورد کوژی بوون، ھەندێکی دیکەتان لەگەڵ خێزانی ھەندێک ماڵ کە قەل و قازیان پێداون خیانەتتان کردووە! ھەندێکتان مریشک و قەل و قازی دزیوە، ھەندێکی دیکەتان بووە بەجاش و تەواری! 

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، بەشی زۆری سەرکردەو فەرماندەکانتان کەھاتنە شار بوون بەدزی گەورەی داھاتی میلەت بوون بەبازرگان بەخوێن و قوربانیدانی ئێوە، ھاتن ھەرچی جاش و تەواری و سیخوڕی بەعسە زۆریان کردە پێشمەرگەی دێرین و موچەتان لەیەک شوێنە!

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ویژدانتانبێ چەنتان سکاڵاتان کردووە لەوەی لەڕیزی موچەدا کەسانێک ھەن جاش و تەوارین و لەپێش ئێوەی بەپلەی بەرزترو موچەی زیاتر خانەنشین کراون! 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، عەیب نیە خێزانی مامەریشەو واریسی تەحسین شاوێس لەیەک دەزگا موچەی شەھیدانە وەردەگرن!؟

سۆران عومه‌ر ده‌شنوسێت، گەر دەتانەوێ راستی لەخەلک بشارنەوە برۆن یاداشتی بەشێک لەوانە بخوێننەوە بزانن دیوە ناشیرنەکەی شۆرش چیتێدایە!


1834 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر