Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: به‌ناردنی پشكی هه‌رێم؛ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نامێنێت


په‌یام

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند: به‌ ناردنی‌ پشكی‌ هه‌رێم كه‌ له‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقدا دیاری‌ كراوه‌، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ نامێنێت و مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌كرێنه‌ هه‌میشه‌یی.


پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند "هه‌ڵگرتنی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر ناردنی‌ ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ی‌ هه‌رێم وه‌ستاوه‌ كه‌ له‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2019ی‌ عێراقدا دیاری‌ كراوه‌".

پشتیوان سادق جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "به‌ ێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ بودجه‌ له‌ نزیكترین كاتدا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ نامێنێت".

، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌مه‌ش كێشه‌ی پاشه‌كه‌وت نامێنێت و مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران وه‌كو پێشتری لێده‌كرێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی‌ ئه‌و پێنج هه‌زار مامۆستایه‌ش كه‌ زیاتر له‌ سێ ساڵه‌ به‌ گرێبه‌ست دامه‌زراون به‌ڵام نه‌كراون به‌ هه‌میشه‌یی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ وتی‌ "ئه‌و كێشه‌یه‌ زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناردنی پشكی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، مامۆستایانی گرێبه‌ستیش ده‌كرێن به‌ هه‌میشه‌یی".


176 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر