Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نازم ده‌باغ: ئێران نیگه‌رانه‌ له‌ بوونی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم‌و عێراق


په‌یام

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران، باس له‌ نیگه‌رانییه‌كانی‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی‌ زیادكردنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا و زیادكردنی‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ له‌ناو خاكی‌ هه‌رێم و عێراقدا ده‌كات، دڵنیاییش ده‌دات، هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

نازام ده‌باغ نوێنه‌ری‌ هه‌رێم له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت،  به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێران نیگه‌رانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگوباسانه‌ی كه‌ سوپای ئه‌مریكا روو بكاته‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێی ئاگادارین هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌و بنكانه‌ی كه‌ بۆ شه‌ڕی داعش هه‌بوون و بنكه‌كانیشی شوێنی تایبه‌ت نه‌بووه‌ به‌ڵكو پایه‌گا و بنكه‌ی سوپای عێراق بووه‌، چه‌ند شوێنێكی پێشمه‌رگه‌ش هه‌بووه‌ كه‌ بۆ شه‌ڕی دژی داعش هاتوون".

هه‌روه‌ها وتیشی‌، هه‌رێمی كوردستان هه‌رچییه‌ك بكات پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بڕیاری حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بێت".

517 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر