Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆپۆزسیۆنی‌ ڤه‌نزوێللا خۆپیشاندان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت به‌رێوه‌ده‌بات

په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ڤه‌نزوێللا كه‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات ڕاگه‌یاندووه‌، داوای‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن كرد بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ڕێكخه‌ن.

خوان گوایدۆ، كه‌ دان به‌ شه‌رعییه‌تی نیكۆلاس مادورۆی‌ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلادا نانێت و پشتیوانیی زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین و خۆرئاوا، له‌ سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌ ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ڕێگه‌ی په‌یامێكه‌وه‌ داوای له‌ لایه‌نگرانی له‌ كاراكاس كردووه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

خوان گوایدۆ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه‌ داوا له‌ سه‌ربازانی سوپای‌ ڤه‌نزوێلا ده‌كه‌ن پشتیوانی له‌ گه‌ل بكه‌ن و ڕێگه‌ به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هاوكاریی مرۆیی بۆ وڵات بده‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ڤه‌نزوێلا، هۆشداریی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپای سه‌باره‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ به‌ بیری سه‌رۆكی‌ ڤه‌نزوێلا هێناوه‌ته‌وه‌ و، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له‌ بژاره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ بۆ جاری دووه‌م له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان".

خوان گوایدۆ داوایشی كرد، له‌ ته‌واوی جیهانه‌وه‌ به‌شداری بكرێت له‌و چالاكییه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵك ڤه‌نزوێلاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێن.


195 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر