Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوريا.. سه‌دان سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات كران

په‌یام

نزیكه‌ی‌ 600 سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێكردنی‌ پلانی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا، گه‌یشتنه‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان.

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی‌ بڵاویكرده‌وه‌ "نزیكه‌ی 600 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكا به‌ پاساوی پشتیوانی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ڕه‌وانه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات كراون".

به‌پێی‌ ئاژانسه‌كه‌، ئه‌و سه‌ربازانه‌ دوێنێ‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ بنكه‌ ئاسمانییه‌كانی خه‌راب عیشق و سڕین له‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان و، به‌سه‌ر بنكه‌كاندا دابه‌شده‌كرێن بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پلانی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستكردن به‌ پلانی‌ كشانه‌وه‌، هه‌ردوو بنكه‌ی‌ ئاسمانیی‌ خه‌راب عیشق و سڕین، وه‌ك بنكه‌ی سه‌ره‌كیی كشانه‌وه‌كه‌ و، بنكه‌كانی ته‌ل به‌یده‌ر له‌ باكوور و ڕمه‌یلان له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌سه‌كه‌، بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی قورس، به‌كارده‌هێندرێن".

له‌ چوارچێوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعشدا، ئه‌مریكا نزیكه‌ی‌ دوو هه‌زار سه‌رباز و ڕاوێژكاری‌ له‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ سووریا جێگیر كردووه‌ و، 18 بنكه‌ی‌ سه‌ربازیشی‌ له‌و وڵاـه‌ دروست كردووه‌.


598 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر