Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فغانستان.. له‌ 2018 دا 2 هه‌زارو 615 هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ كوژراون

په‌یام

ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد: ته‌نیا له‌ ساڵی‌ 2018دا دوو هه‌زار و 615 هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ هێرش و توندووتیژییه‌كاندا كوژراون و، زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌فغانستان له‌ ڕاپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆیدا بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ ساڵی 2018دا، 40 كرده‌ی خۆكوژی و 256 هێرشی ئاسمانی له‌گه‌ڵ زنجیره‌ هێرشێكی چه‌كداری له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدراون".

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ "له‌ ئاكامی ئه‌و هێرش و كرده‌ خۆكوژییانه‌دا، دوو هه‌زارو 615 هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی له‌نێویاندا ئافره‌ت و منداڵ و به‌ساڵاچوو كوژراون، هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و 72ی هاووڵاتیی‌ دیكه‌ش بریندار بوون".

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ "زۆرترین ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كانی‌ ئه‌فغانستان له‌ شاره‌كانی كابووڵ و، نه‌نگه‌رهار و، غه‌زنی و، هێڵمه‌ند و، باكیتا تۆمار كراون".

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌فغانستان هاتووه‌ "زۆترینی ئه‌و هێرشانه‌ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و، به‌شێكیشی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدراون".

ڕێكخراوه‌كه‌ گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كان و هێزه‌ بیانییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی ئه‌فغانستانی‌ به‌ به‌رپرس له‌ كوژرانی هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نیی‌ ئه‌فغانستان ناوبردووه‌.


80 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر