Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زه‌ریف: ئێران به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌، ئه‌مریكای له‌ جیهان ته‌نیا كرد

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ پرسی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمیدا ئه‌مریكای له‌ جیهاندا ته‌نیا كرد و، ئێستا واشنتۆن له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ له‌و ته‌نیاییه‌ ڕزگاری بێت.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، له‌ میانی وتارێكیدا له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ڕایگه‌یاند "ئێران له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا، ته‌واوی هه‌لومه‌رجه‌كانی له‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا له‌به‌رچاو گرتووه‌".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وتیشی‌ "ئێران له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا ئه‌مریكای خسته‌ دۆخێكی سه‌خته‌وه‌ و له‌ جیهاندا ته‌نیای كرد، هه‌ر بۆیه‌ ئێستا ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ له‌و ته‌نیاییه‌ ڕزگاری ببێت".

زه‌ریف ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ئه‌مریكا جگه‌ له‌ كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران، له‌ ڕێكخراوی یۆنیسكۆ و، ڕێككه‌وتنی بازرگانیی ئازادی ئه‌مریكای باكوور و، هاوبه‌شیی ئه‌وبه‌ری پاسیفیك و، ڕێككه‌وتنی كه‌شوهه‌وای پاریس و چه‌ندینی دیكه‌یش كشاوه‌ته‌وه‌".

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "ئه‌وه‌ حكوومه‌تی‌ ئه‌مریكایه‌ كه‌ ڕێز له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناگرێت، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ فشار بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و نه‌ك ئێران".


363 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر