Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیوای 61ی تایبه‌تی سه‌ر به‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته‌ كه‌ركوك

په‌یام

لیوای 61ی تایبه‌تی سه‌ر به‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته‌ كه‌ركوك و بڕیاره‌ له‌و باره‌گایانه‌ جێگیربن كه‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراقی لێ جێگیربووه‌.

به‌پێی‌ هه‌والێكی‌ كه‌ركوك ناو، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ، فه‌وجێكی لیوای 61ی تایبه‌تی سه‌ر به‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، گه‌یشتنه‌ كه‌ركوك و بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق جێگیربن، له‌نێویاندا گه‌ڕه‌كی حه‌ی واستی.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، هێزێكی زۆر له‌ لۆگۆی لیوای 61ه‌وه‌ نزیكبونه‌ته‌وه‌ له‌‌ باره‌گای هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراو، به‌ڵام نازانرێت له‌و باره‌گایه‌ش جێگیرده‌بن”.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ 23ی كانونی دووه‌می 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریدا‌ به‌ پاشه‌كشێی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق له‌ كه‌ركوك و جێگرتنه‌وه‌یان به‌هێزی تر، له‌وانه‌ش لیوای 61ی سه‌ر به‌ فرقه‌ی تایبه‌تی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران.

هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق له‌ دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌ له‌ چوارچیوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی “چه‌سپاندنی یاسا” له‌ كه‌ركوك جێگیربون، كاتێك پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كشێی كرد.


262 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر