Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دهۆك زیاترله‌ 20 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد

په‌یام

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ دهۆك رێگرییان له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك كرد كه‌ بڕیار بوو بۆ ئیدانه‌كردنی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێم و رووداوه‌كانی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردووی‌ شیلادزێ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رێكخه‌رانی‌ گردبونه‌وه‌كه‌ ده‌ستگیركران.

په‌یامنێری په‌یام رایگه‌یاند: ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ بڕیاربوو گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌ناو بازاڕی‌ دهۆك ئه‌نجامبدرێت بۆ پشتیوانی‌ له‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكی‌ شیلادزێ و بۆردومانه‌كانی‌ سوپای توركیا، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنی‌ چالاكییه‌كه‌، سه‌رجه‌م رێكخه‌رانی‌ گردبوونه‌وه‌كه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌نیازبوون به‌شدار بن، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران هاوكات له‌ نێویاندا تیمی رۆژنامه‌وانی‌ كه‌ناڵی ئاسمانی‌ په‌یامی تێدابوو.

به‌پێی زانیاریه‌كان زیاتر له‌ (20) چالاكوان ده‌ستگیر كراون له‌ناو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌نیاز بوون به‌شداری بكه‌ن له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ شیلادزێ خۆپیشاندان دژی بۆردومانه‌كانی‌ سوپای توركیا ئه‌نجام درا و خۆپیشانده‌ران چونه‌ سه‌ر باره‌گاكانی‌ سوپای توركیا له‌ سنوره‌كه‌ و سوتاندیان و مێردمنداڵێكیش به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.


398 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019

بابەتی زیاتر