بەهۆى شەپۆلى بەهێزى باران بارینی به‌هێزه‌وه كه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه ئه‌مرۆ لە هەریەک لە پارێزگاى هەڵەبجە و شارۆچكه‌ی پێنجوێن کرایە پشوى فەرمى.
بەرێوەبەرایەتى راگەیاندنى پارێزگاى هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕوی لە پارێزگای هەڵەبجە کردوە، بڕیاردرا ئه‌مرۆ لە سەرجەم دام و دەزگاکانى پارێزگای هەڵەبجە بکرێتە پشوى فەرمى.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارۆچكه‌ی پێنجوێن له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مرۆی كردوه پشوی فه‌رمی و رایگه‌یاند بەهۆى شەپۆلى باران بارینەوە، ئه‌مرۆ 29-1-2019 کە دەکاتە ڕۆژی سێ شەممە دەکرێتە پشوى فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری قەزای پێنجوێن دا.
160 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019