Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. بڕیاره‌ شاندی باڵای یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه‌


په‌یام

كۆبوونه‌وه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ته‌وه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بڕیاره‌ كاتژمێر دووی‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردنه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و، پرسی‌ كه‌ركووك و پۆسته‌كانی‌ به‌غدا.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان شاندی‌ یه‌كێتی‌ نه‌خشه‌ڕێگای‌ خۆی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت و دۆسیه‌ی‌ كه‌ركووك و پۆسته‌كانی‌ به‌غدا ڕاده‌ستی‌ پارتی‌ ده‌كات.

پاش چوار مانگ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، تا ئێستا پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كه‌ دوو لایه‌نی‌ سه‌ره‌كیی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تن، به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان، هیچ هه‌نگاوێكی‌ جیدییان به‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ ئه‌و پرسه‌ نه‌ناوه‌.


384 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر