Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: گه‌ر یه‌كێتی‌و پارتی نه‌گه‌نه‌ ریككه‌وتن؛ ئه‌گه‌ری زۆر خراپ له‌ئارادا ده‌بێت


په‌یام

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌نه‌ رێكه‌وتن له‌ناو ئه‌گه‌ره‌ خراپه‌كاندا ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دۆخه‌ بمێنێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و ئه‌گه‌ری خراپتر هه‌یه‌".


له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "شاندی ئێمه‌ و پارتی ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ كۆببنه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و دۆسێیانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ كێشه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه‌ یا ئه‌گه‌ری دروستكردنی كێشه‌ بن ده‌مانه‌وێت هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌یه‌ك پاكێجدا پێكه‌وه‌ كۆتایی پێبهێنین تا حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی نه‌بێت له‌ به‌غدا یا كه‌ركوك".

له‌ وتووێژه‌كه‌دا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی به‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كرد و وتی: "كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر زۆر گرنگه‌ ره‌نگ بگه‌ینه‌ رێكه‌وتنێكی باش، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن ئه‌نجامی ناباشی ده‌بێت، ئه‌مجاره‌ ئێمه‌ هه‌موو بۆچونه‌كانی خۆمانمان خستۆته‌ ڕوو، به‌رنامه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لمان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ باسی ده‌كه‌ین له‌ سه‌دا 80ی په‌یوه‌ندی به‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ئاینده‌ی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ سه‌دا 15ی په‌یوه‌ندی به‌كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ سه‌دا 5یشی په‌یوه‌ندی به‌ به‌غداده‌وه‌ هه‌یه‌".

وتیشی: "ئه‌گه‌ر له‌بابه‌تی كه‌ركوك و به‌غداد له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن ئه‌وا پێم وایه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێمیش ناگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن، هه‌رسێكی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌سه‌سه‌رد روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن له‌ناو ئه‌گه‌ره‌ خراپه‌كاندا ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دۆخه‌ بمێنێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كه‌ حكومه‌ت هه‌یه‌ و نییه‌، په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌دۆستانه‌ ده‌بێت نه‌ دوژمنانه‌، هیوادارین ئه‌مانه‌ چارسه‌ر بێت تا نه‌چینه‌ سه‌ر ئه‌گه‌ره‌ خراپه‌كان چونكه‌ ئه‌گه‌ری خراپتر هه‌یه‌ له‌ناو ئه‌گه‌ره‌ خراپه‌كاندا ئه‌و دوو ئه‌گه‌ره‌ باشه‌كانیانه‌".

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی نه‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن هیچ ئه‌گه‌رێكی باش نامێنێت ته‌نها ئه‌گه‌ره‌ خراپه‌كان ده‌مێنێت له‌ناو ئه‌گه‌ره‌ خراپه‌كاندا ئه‌گه‌ری زۆر خراپ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری خراپ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری كه‌متر خراپ هه‌یه‌، كه‌به‌دڵنیاییه‌وه‌ زۆر خراپه‌ بۆیه‌ ئه‌م دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر گرنگه‌ و ده‌مانه‌وێت نه‌گه‌ین به‌ ئه‌گه‌ره‌ خراپه‌كان".

له‌باره‌یی دوو ئیداره‌ییه‌وه‌ به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ووتی "دوو ئیداره‌یی ئه‌گه‌رێكی خراپه‌، به‌رده‌وام بوونی ئه‌م دۆخه‌ ئه‌گه‌رێكی خراپه‌ ده‌مانه‌وێت هیچ كامێكیان نه‌یه‌ته‌ دی، ئێمه‌ بۆچونمان وایه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن، له‌به‌غدا به‌هیچ جۆرێك ئه‌م رێكه‌وتنه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی نابێت و له‌ كه‌ركوكیش هه‌روا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ندێكجار نازانین پارتی بۆ وا پێداگری ده‌كات؟ له‌كاتێكدا هه‌موو كێشه‌كانی به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌یه‌ك وه‌زاره‌ته‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی دووه‌میان په‌یوه‌ندی به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌یه‌".


433 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر