Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ سلێمانی‌: دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ پاره‌یان به‌فێل له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌


په‌یام


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزەكانی پۆلیسی‌ سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی بەفێڵ وەرگرتووە و دواتر بۆی نەگەڕاندونەتەوە .

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرای سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لەسنوری گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی دەستپێكردوو لەو هەڵمەتەدا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە و لە لایەن دادگاوە داواكراو بوون ،هەر لەو هەڵمەتەدا توانرا دەست بگیرێت بەسەر (چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف ، 390 فیشەكی كڵاشینكۆف ، 19 فیشەكی دەمانچە ،7 مەغزەنی كڵاشینكۆف و 1 تاقم مەخزەن ).



له‌ راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی‌ سلێمانی روونكراوه‌ته‌وه‌، (أ،ع ،م) كە چوار فەرمانی گرتنی هەبووە و نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی بەفێڵ وەرگرتووە و بۆی نەگەڕاندوونەتەوە ، بەپێی ماددەی (456 و 453 )لەیاسای سزادانی عیراقی و بە فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە .

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ راشیگه‌یاند، تۆمەتبار (ك،ك،ف) بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە .

145 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر