Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆریای باكور.. هه‌ركه‌س ته‌ماشای‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ كۆریای‌ باشور بكات له‌سێداره‌ ده‌درێت


په‌یام

له‌ كۆریای‌ باكور ته‌ماشاكردنی‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ وڵاتی‌ كۆریای‌ باشور قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ر هاوڵاتییه‌كی‌ ئه‌و وڵاته‌ ته‌ماشای‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ كۆریای‌ باشور بكات رووبه‌رووی‌ سزای‌ له‌ سێداره‌كان ده‌بێته‌وه‌.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ سكای‌ نیوزی‌ ئیماراتی‌ له‌ رادیۆ ئاسیا الحرةوه‌ گواستوویه‌تییه‌وه‌، به‌رپرسانی‌ كۆریای‌ باكور له‌ ولایه‌تی‌ (هوانگهای‌) سه‌ردانی‌ ناوچه‌كانی‌ سه‌رسنووریان له‌گه‌ڵ كۆریای‌ باشور كردووه‌و دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچانه‌یان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ بینه‌ری‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ سه‌ربه‌ كۆریای‌ باشور نه‌بن.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌رپرسانی‌ پۆلیس له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان، ئاگادارییان داوه‌ته‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان له‌وه‌ی‌ كه‌ ته‌ماشاكردنی‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ كۆریای‌ باشور سزاكه‌ی‌ له‌ سێداره‌دانه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌، به‌رپرسانی‌ پۆلیس له‌ ویلایه‌ته‌ سنوورییه‌كانی‌ كۆریای‌ باكور، زانیاری‌ ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌توانن فریكوێنسی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ كۆریای‌ باشور ده‌ستبخه‌ن و بینه‌ری‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ ببن، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ له‌نێوان سه‌رۆكانی‌ هه‌ردوو كۆریا به‌رێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش هانی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ داوه‌ كه‌ ترسیان بڕه‌وێته‌وه‌و بتوانن بینه‌ری‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ ببن.

هه‌ر به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی‌ ته‌له‌غرافی‌ به‌ریتانیش گواستویه‌تییه‌وه‌، به‌رپرسانی‌ پۆلیسی‌ كۆریای‌ باكور هاوڵاتیانیان كۆكردوه‌ته‌وه‌و بریاری‌ حكومه‌تیان پێ راگه‌یاندوون كه‌ ته‌ماشاكردنی‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ وڵاتی‌ كۆریای‌ باشور قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌ستبكه‌وێت راسته‌وخۆ رووبه‌رووی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌ركان جاف

445 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر