په‌یام
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
بڕیار بوو دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به په‌یامی ڕاگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه بڕیاربوو تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و، پرسی كه‌ركووك و پۆسته‌كانی به‌غدا بكرێت، بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه".
هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و دوو لایه‌نه هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌پێی زانیارییه‌كان دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی بووه.
زانیارییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هۆكای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، هێرشی كردبووه سه‌ر قوباد تاڵه‌بانیی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانی.
پاش چوار مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئێستا پارتی و یه‌كێتی كه دوو لایه‌نی سه‌ره‌كیی پێكهێنانی حكومه‌تن، به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، هیچ هه‌نگاوێكی جیدییان به ئاراسته‌ی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و پرسه نه‌ناوه.
160 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019