Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر فه‌نزویلا سه‌پاند


په‌یام

له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ شكستهێنان به‌ سه‌رۆكی ئێستای فه‌نزوێلا ئیداره‌ی واشنتۆن سزای به‌سه‌ر كۆمپانیای حكومی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.


جۆن بۆڵتن ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی له‌ كۆشكی سپی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند: ئیداره‌ی ئه‌مریكا دان به‌ شه‌رعییه‌تی سه‌رۆكی نیكۆلاس مادورۆڤێنیزوێلا دا، نانێت، له‌ گرنگترین هه‌نگاوی ئابووریشدا سزا به‌سه‌ر كۆمپانیای حكوومیی نه‌وتی ڤێنیزوێلا پێترۆلیۆس دی ڤێنیزوێلا ده‌سه‌پێنن.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا كه‌ ستیڤن موچینی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش تێیدا ئاماده‌بوو دوای ئاشكراكرد دنی بڕیاری سزادانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كه‌ی فه‌نزوێلا بۆڵتن وتی: ئه‌م هه‌نگاوه‌یان گرنتیی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ چیتر مادورۆ و لایه‌نگرانی ناتوانن كۆنترۆڵی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لی ڤێنیزوێلا بكه‌ن، هه‌روه‌ها وتیشی: ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فه‌رمانده‌كانی نێو سوپا له‌مه‌ودوا لایه‌نگری خوان گوایدۆ ده‌كه‌ن و پێویسته‌ سوپای ڤێنیزوێلا پشتیوانیی له‌ گوایدۆ بكات تا قۆناغی راگوزه‌ری ئاشتییانه‌ له‌و وڵاته‌به‌دی بێت .

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: سه‌باره‌ت به‌ ڤێنیزوێلا سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌ تاوتوێكردندان و هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه‌. 
لای خۆیه‌وه‌ ستیڤن منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: سامانی ڤێنیزوێلا له‌ ئه‌مریكا كه‌ حه‌وت ملیار دۆلاره‌ سڕده‌كرێت و ئه‌و سامانه‌ش ده‌خرێته‌ ژێر كۆنترۆڵی گوایدۆی رابه‌ری ئۆپۆزسیۆن.

111 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر