Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موحه‌مه‌د حه‌لبوسی: عێراق نایه‌وێت ببێت به‌ گۆره‌پانێك بۆ ململانێیه‌كان


په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: عێراق نایه‌وێت ببێت به‌ گۆره‌پانێك بۆ ململانێیه‌كان.


محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ كریستیان تێرنه‌ر به‌رپرسی دۆسیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا و راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كۆبووه‌وه‌، رایگه‌یاند: عێراق نایه‌وێت ببێت به‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێیه‌كان و داواشی له‌ به‌ریتانیا كرد له‌ میانی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌دا پشتیوانی له‌ عێراق بكات.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا هاتووه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی باسی له‌ په‌رۆشی عێراق بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی، هه‌رێمیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروباری ناوخۆدا، عێراق هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی، هه‌رێمیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پته‌وتر بكات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه‌: عێراق نه‌ك هه‌ر نایه‌وێت ببێت به‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێیه‌كان، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات ببێت به‌ خاڵێك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ و به‌یه‌كگه‌یاندنی هه‌مووان.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی داواشی له‌ به‌ریتانیا كردووه‌ كه‌ له‌ میانی پڕۆسه‌ی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ و به‌شداریكردنی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا له‌و بواره‌، هه‌روه‌ها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆسه‌ر زێدی خۆیان پشتیوانی عێراق بكات و وتیشی: جگه‌ له‌وه‌ش داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كه‌ن له‌ رووی هه‌واڵگری و مه‌شق و راهێنانه‌وه‌ پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی عێراق بكات.

236 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر