Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساڵح موسلیم: گه‌لی كورد ده‌سه‌ڵاتی توركیا قبوڵ ناكات


په‌یام

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی رۆژئاوا رایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كانی دانیشتوانی ناحیه‌ی شیلادزێ دژی سوپای توركیا ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌لی كورد ده‌سه‌ڵاتی توركیا قبوڵ ناكات.


ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی رۆژئاوا به‌ ئاژانسی هاوارنیوز كه‌ ماڵپه‌ڕێ فه‌رمی په‌یه‌ده‌یه‌ رایگه‌یاندووه‌: ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن داگیركاری خۆیان له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا فراوان بكه‌ن، پێشتر  هه‌رێمی شه‌هبایان داگیركرد دواتر عه‌فرین و له‌ ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ باشوری كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی رۆژئاوا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی دانیشتوانی ناحیه‌ی شێلادزێ دژی سوپای توركیا ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌لی كورد ده‌سه‌ڵاتی توركیا قبوڵ ناكات.

ساڵح موسلیم وتوشیه‌تی: توركیا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی  بیسته‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژی كوردان له‌هه‌ركوێ بووبن و به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ بێده‌نگی جیهنا به‌و چه‌كانه‌ی كه‌ كه‌ له‌ ناوتۆی وه‌رگرتووه‌ هه‌موو جۆره‌ هێرشێكی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ له‌ناوبردن و قه‌ڵاچۆكردنی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامداوه‌.

هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ باسی له‌ له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و ڕایگه‌یاند: له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا توركیا هه‌موو جۆره‌ له‌شكركێشییه‌كی له‌سه‌ر خاكی سه‌ر سونری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندین بنكه‌ و سه‌ربازگه‌ی له‌و ناوجه‌یه‌ كردووه‌ته‌وه‌و ده‌یان هاولاتی مه‌ده‌نیش به‌هۆی بۆوردمانه‌كانیانه‌وه‌ كوژراون كه‌ دواترینیان كاره‌ساته‌كانی مه‌خمور و دێره‌لوك بوو.


198 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر