Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاش تاقیكردنه‌وه‌ شكسخواردووه‌كه‌؛ ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردنی نوێ


په‌یام

وه‌زیری په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، ئاشكرایكرد: دوای تاقیكردنه‌وه‌ شكستخواردووه‌كه‌، كێشه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵگری مانگی ده‌ستكرد چاره‌سه‌ركراون و چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردی نوێ.

محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی وه‌زیری په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئێران، سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردی نوێی به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مانگێكی ده‌ستكردیان هه‌ڵدا، به‌ڵام له‌ قۆناغی جێگیركردنی له‌ خولگه‌كه‌یدا شكستیهێنا و هۆكاره‌كانی جێگیرنه‌بوونی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ له‌ خولگه‌كه‌ی، ئه‌و كێشه‌ و هه‌ڵانه‌ی له‌باره‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌وه‌ هه‌بوون له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه‌ چاره‌سه‌ركراون.

محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ كاتێكی نزیكدا هه‌ڵیده‌ده‌ن و ناوی "دوستی" لێنراوه‌ و وتی: چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كه‌ن كات و شوێنێكی گونجاویان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.

ئێران له‌ 15ی كانوونی دووه‌مدا مانگێكی ده‌ستكردی به‌ناوی "په‌یام" كه‌ به‌رهه‌می ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ بوو ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد، به‌ڵام له‌ قۆناغی جێگیركردنی له‌ خولگه‌كه‌یدا شكستیهێنا.


315 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر