Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودییه‌ رێگا نادات نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی خاشقچی بكات


په‌یام

له‌ چوارجێوه‌ی لێكۆلێنه‌وه‌كان له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی دیاری به‌ڕه‌گه‌ز سعودی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ ئه‌سته‌مبوڵ كرد به‌ڵام ڕێگه‌ی پێ نه‌درا كه‌ بچیته‌ ژوره‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌.

ئاگنس كاڵامارد بڕیارده‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و شاندی یاوه‌ری ڕێگه‌ی پێ نه‌درا كه‌ لێك?لینه‌وه‌ له‌ ته‌واوی كونسوڵخانه‌كه‌ بكات و ته‌نها باخچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كی پشكنی و بۆ وه‌رگرتمی مۆڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی، به‌ڵام به‌ر له‌ جێهێشتنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ڕیگریكردن له‌ چونه‌ژوره‌وه‌ی بۆ ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ ڕایگه‌یاند: داواكاری مۆڵه‌تی چونه‌ژوره‌وه‌یا پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام پێویسته‌ كه‌مێك كاتیان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگێنن و وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌.

نوێنه‌ركه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی خاشقجی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، له‌ دانیشتنی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ ده‌كرێت واده‌ی پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه‌ كه‌مێك دوابكه‌وێت.

هه‌ریه‌ك له‌ هێلێنا كێنه‌دی پارێزه‌ری به‌ریتانی و پرۆفیسۆر دكتۆر دوارتێ نونۆ ڤیێرا سه‌رۆكی پێشووی ئه‌كادیمیای پزیشكی دادوه‌ریی جیهانیی و راگری كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی كۆلۆمبیا، یاوه‌ری كاڵاماردیان له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆنسولخانه‌كه‌ ده‌كرد.

رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌می 2018 جه‌مال خاشقجی ڕۆژنامه‌نوسی دیاری به‌ڕه‌گه‌ز سعودی له‌ كۆنسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئیستانبوڵ كوژراو دوای چه‌ندان ڕۆژ سعودیه‌ به‌ڕه‌سمی دانی به‌ كوشتنی خاشقچی و پارچه‌پارچه‌كردن و تواندنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یدا نا.


99 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر