Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌لجیكا.. له‌ژێر دروشمی " شیلادزێ گێره‌شێوێن نییه‌" هێرشكرایه‌ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم


په‌یام

ژماره‌یه‌ك چالاكوانی‌ كورد له‌ به‌لجیكا له‌ژێر دروشمی‌ "شیلادزێ‌ گێره‌شێوێن نییه‌"، هێرشیان كرده‌ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ برۆكسل و ئاڵای كوردستانیان داگرت.


له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، چه‌ند چالاكوان و په‌نابه‌رێكی‌ كورد هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بینای‌ نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ برۆكسلی‌ پایته‌ختی‌ یه‌لجیكا.

له‌و هێرشه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ بینانی‌ نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ برۆكسل داده‌گرن و ده‌ڵێن "ئه‌و ئاڵایه‌ هی‌ شه‌هیدان و خه‌ڵكی‌ شیلادزێیه‌ و، ئاڵای‌ كه‌سانی‌ گه‌نده‌ڵ نییه‌".

هه‌روه‌ها له‌ دروشمه‌كانیاندا ده‌ڵێن "خه‌ڵكی‌ شیلادزێ‌ به‌ ته‌نیا نین و گێره‌شێوێن نین". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ بۆ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ شیلادزێی‌ به‌ گێره‌شێوێن نابوبردبوو.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌  ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو هاووڵاتیانی‌ شیلادزێ‌ له‌ به‌رانبه‌ر كوژرانی‌ پێنج كه‌سیان به‌ بۆردوومانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیا، هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ توركیا له‌ سنووره‌كه‌ و، سووتاندیان، له‌و ڕووداوه‌شدا هاووڵاتییه‌ك شه‌هید و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.

355 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر