Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ هه‌رێم ڕێنمایی‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاركردنی تاكسی ده‌رده‌كات


په‌یام

وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ هه‌رێم ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاركردنی تاكسی ده‌ركرد. به‌پێی‌ ڕێنماییه‌كان ده‌بێت شۆفێری‌ تاكسی‌ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌منیی بۆ كاركردن هه‌بێت.


وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێنماییه‌كی شه‌ش مادده‌یی به‌ واژووی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ ده‌ركردووه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "تۆماركردنی تاكسیی نوێ به‌ شێوازی وه‌رگرتنی ڕسووماتی تۆماركردن ڕاده‌گیرێت و، پێویسته‌ ئۆتۆمبێلی تاكسی به‌ ناوی شوفێره‌وه‌ بێت و، گواستنه‌وه‌ی تابلۆی تاكسی له‌ نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم ناكرێت".

هه‌روه‌ها "پێویسته‌ شۆفێری تاكسی ئه‌ندامی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ بێت و، مۆڵه‌تی گشتی هه‌بێت و له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ی ده‌نووسرێت ته‌نها بۆ شوفێری تاكسی".
جێگای‌ سه‌رنجه‌، له‌ ڕێنماییه‌كه‌دا هاتووه‌ "ده‌بێت شۆفێری‌ تاكسی‌ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌منیی بۆ كاركردن هه‌بێت"، به‌ڵام ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه‌ مه‌به‌ست له‌ ڕێنمایی‌ ئه‌منی‌ چییه‌.

له‌ ڕێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تاكسییه‌كان له‌ پارێزگای خۆیان كار ده‌كه‌ن و لۆگۆی تایبه‌ت به‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك دروست ده‌كرێت و له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌رگای پێشه‌وه‌ی تاكسییه‌كه‌ ده‌چه‌سپێندرێت. هه‌روه‌ها دوو باجی تایبه‌ت به‌ زانیاریی ئۆتۆمبێل، ناو و وێنه‌ی شوفێر و ژماره‌ی هێڵی گه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس و، ئاسایش و، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی دژ به‌ ئافره‌تان، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌درێت.

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌ندامێتیی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی گوستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و سه‌ندیكا و هاوتووچۆی پارێزگاكان، سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه‌ ده‌كات و، ده‌بێت تا 1ی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ هه‌موو شوفێری تاكسییه‌كان ئه‌م ڕێنماییه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

417 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر