Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی شیلادزێ ـوه‌ پێشوازی له‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌ولێرده‌كات


په‌یام


وه‌زیری به‌رگریی توركیا، سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و چونه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا له‌ شیلادزێ، رایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازیی له‌ كاردانه‌وه‌ی گشتگیر و رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.

خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا،  سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندان بۆسه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا له‌ شیلادزێ وتی: سوپای توركیا له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی هه‌موو جۆره‌ ئاماده‌كارییه‌كی كردووه‌.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، له‌ وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌ندێك لایه‌نی ناپاك ڕوداوه‌كانیان به‌لاڕیدا بردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكه‌ ئامنجی توركیا تیرۆرستانه‌ و هیج په‌یوه‌ندییه‌كی به‌باسی كورد و عه‌ره‌به‌وه‌ نییه‌.

26 ی ئه‌م مانگه‌، هاوڵاتیانی شیلادزێ گردبونه‌وه‌ و چونه‌ سه‌ر باره‌گای سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ و ئاگریان له‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێك به‌ردا، هاوكات به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی توركیاوه‌ هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شیلادزێ دوای ئه‌وه‌هات كه‌ 23ی ئه‌م مانگه‌ فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا به‌ سه‌ختی بۆردومانی ناحیه‌ی دێره‌لوكیان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتی كوژران و دوو هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون.

393 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2019

بابەتی زیاتر