Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی‌: عێراق له‌ ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كاندایه‌


په‌یام

رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی‌ نوێترین ریزبه‌ندی وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه‌ و له‌و نێویاندا عێراق پله‌كانی پێشه‌وه‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتوه‌.

به‌پێی راپۆرتی‌ رێكخراوی شه‌فافیه‌تی جیهانی‌، عیراق له‌ پله‌ی هه‌ژده‌یه‌م گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهان دانراوه‌، هاوكات به‌ریزبه‌ندكردنیشی له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، عیراق پله‌ی شه‌شه‌می به‌رده‌كه‌وێت.

ولاَتی‌ عێراق له‌و ریزبه‌ندییه‌دا 168 خاڵی له‌ گه‌نده‌ڵیدا پێدراوه‌ و به‌وه‌ش پێش ڤه‌نزوێلا و بۆرۆندی كه‌وتووه‌، هاوكات سۆماڵ و سوریا و سودان و یه‌مه‌ن و كۆریای باكور زۆرترین پله‌ی گه‌نده‌ڵییان پێدراوه‌.

رێكخراوی شه‌فافیه‌تی جیهان ساڵانه‌ راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و پله‌ی سفر تا 100ی بۆ گه‌نده‌ڵترین و شه‌فافترین وڵاتی جیهان داناوه‌


271 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر