Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا گۆرانكاری له‌ رێكاره‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی برێكسیت ده‌كات


په‌یام

له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیان پڕۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دژی جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بێ رێككه‌وتن خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ 318 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 310 ده‌نگی نه‌خێر پڕژه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ندكرا.

دوای په‌سه‌ندكردنی داواكه‌ی تێرێزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، له‌ وتارێكدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگدانانه‌ی له‌ په‌رله‌مان ئه‌نجامدراون زۆرینه‌یه‌كی به‌رچاو پشتیوانیی له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ریتانیا به‌رێككه‌وتن له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابێته‌وه‌  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌بێ رێككه‌وتن له‌ ئه‌وروپا جیانه‌بنه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها به‌ دژایه‌تیكردنی جیابوونه‌وه‌ به‌بێ رێككه‌وتن، به‌س نییه‌.

مای وتیشی: ئه‌مشه‌و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه‌ پشتیوانیی له‌ رێككه‌وتنێكی برێكسیت ده‌كه‌ن كه‌ بڕگه‌ی رێكاره‌كانی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت.  

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ په‌رله‌مان پێی داوه‌، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كۆده‌بێته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌وڵ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ بڕگه‌ی رێكاره‌كان گۆڕانكاریی ئه‌وتۆ به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ پابه‌ندبوونی یاسایی به‌دوای خۆیاندا بهێنێت. 

مای ئاماژه‌ی بانگهێشتی جێرمی كۆربین سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی بۆسه‌ر مێزی دانوستان برێكسیت كرد، كه‌ پڕۆژه‌یاسایان دژی جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بێ رێككه‌وتن پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردووه‌، دواتریش كۆربین وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، بانگهێشتنی دانوستانه‌كه‌ قبوڵ ده‌كه‌ن.

ئه‌گه‌ر قۆناغه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌بچن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ریتانیا 29ی ئاداری داهاتوو به‌ڕێككه‌وتن یان بێ رێككه‌وتن له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابێته‌وه‌.  

291 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر