Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گرووپێكی‌ نۆ كه‌سیی‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركراون


په‌یام

گرووپێكی‌ نۆ كه‌سیی‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیر كراون و، ڕاده‌ستی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كه‌ركووك كراون.


ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ر به‌ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد "هێزێكی سه‌ر به‌ ده‌زگاكه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركووك، به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان و دوای چاودێرییه‌كی چڕ، توانیویه‌تی‌ شوێنێكی خۆحه‌شاردانی گرووپێكی سه‌ر به‌ داعش له‌ سلێمانی ئاشكرا بكات".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی‌ "ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ داعش كه‌ له‌ نۆ كه‌س پێكهاتبوون، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیر كراون".
دواتریش گرووپه‌كه‌ ڕاده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كه‌ركووك كراون، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست له‌ به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ "ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ داعش كه‌ له‌ شاری سلێمانی خۆیان حه‌شاردابوو، پێشتر به‌ تۆمه‌تی كرده‌ی تیرۆریستی و، كوشتن و، كۆچپێكردنی هاووڵاتییان و به‌شداریكردن له‌ شه‌ڕ به‌رامبه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو".

168 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر