Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

مانگی داهاتوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 79  ولاتی هاوپه‌یمانی دژبه‌ داعش له‌ واشنتۆن كۆده‌بنه‌وه‌.


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی دژبه‌ داعش له‌ شه‌شی شوباتی داهاتوو له‌ واشنتۆن ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی دژبه‌ داعش به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن له‌ شه‌شی شوباتی داهاتوو به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی 79 وڵاتی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانیه‌كه‌، له‌ واشنتۆن ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌: له‌و كۆبوونه‌وه‌‌ یه‌ك رۆژیه‌دا كه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، میوانداری ده‌كات دوایین خاڵ كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ سووریا و عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی گشتگیر تاوتوێ ده‌كرێت.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌، تاوتوێی رێوشوێنه‌كانی به‌هێز نه‌بونه‌وه‌ی داعش و هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌به‌كانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ داعش دووباره‌ له‌ سووریا و عێراق سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی بۆ له‌ ناوبردنی دوایین به‌شی داعش كه‌ ماوه‌، له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی ئامانجه‌ جیهانییه‌كانی له‌ كاركردن به‌رده‌وام ده‌بن.

دوایین كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش، له‌ 12ی ته‌مووزی 2018دا له‌ بڕۆكسل به‌ڕێوه‌چوو.

201 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر