Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وڵاتانی عه‌ره‌بی باس له‌ پرسی گێڕانه‌وه‌ی سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن


په‌یام

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی كه‌ له‌ ئورد‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت باس له‌ پرسی گێرانه‌وه‌ی سووریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كرێت.


سوفیان ئه‌لقودات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئورد‌ن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه:‌له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بیدا، ئه‌یمه‌ن سه‌فادی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئورد‌ن، له‌ عه‌مانی پایته‌خت پێشوازی له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات و به‌حرێن و كوێت و میسر و سعوودیه‌ ده‌كات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێنجشه‌ممه‌ به‌ مه‌به‌ستی راوێژ كردن له‌سه‌ر پرسه‌ ناوچه‌ییه‌كان و پێشهاته‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كان و تاوتوێ كردنیان ده‌ستپێده‌كات.

به‌ راوبۆچوونی پسپۆڕان پرسی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌، گێڕانه‌وه‌ی سووریایه‌ بۆ نێو كۆمكاری عه‌ره‌بی كه‌ له‌ 2011ه‌وه‌ ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێردرابوو.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ پرسه‌كانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی و قه‌یرانی كه‌نداو كه‌ له‌ 2017 دا ده‌ستی پێكرد، تاوتوێ ده‌كرێن.

64 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر