Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت: نه‌وتی كه‌ركوك ده‌دزرێت


په‌یام

پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند: له‌و ناوچانه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لێ نیه‌، نه‌وت له‌كه‌ركووك ده‌دزرێت و به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی قاچاخچێتی نه‌وت، ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه‌ ده‌بێت كۆنترۆڵ بكرێن.

راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت له‌لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له‌و ناوچه‌یه‌ی نێوان كه‌ركووك و سلێمانی كه‌ بۆشایی ئه‌منی هه‌یه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر بۆری نه‌وت هه‌یه‌و وتی " به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی قاچاخچێتی نه‌وت، ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه‌ ده‌بێت كۆنترۆڵ بكرێن.

پارێزگاری كه‌ركووك راشیگه‌یاند: ده‌بێت ته‌واوی سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ عێراقییه‌كاندا بێت له‌ ناوچه‌ی باكووری شاره‌كه‌ كه‌ زۆرترین بۆری نه‌وتی لێیه‌، بۆشایی ئه‌منی هه‌یه‌، ده‌بێت له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێن.

ناوبراو ئاشكرای كرد كه‌ حكوومه‌تی به‌غدایان له‌ به‌قاچاخ بردنی نه‌وتی كه‌ركووك ئاگادار كردۆته‌وه‌ و داوایان كردووه‌ كه‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی به‌په‌له‌ ده‌ستێوه‌ردان بكات و هۆشداریان داوه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌قاچاخ بردنی نه‌وت، كاریگه‌ری له‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی پارێزگاكه‌ ده‌بێت.



304 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر