Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی: مه‌رج نییه‌ كه‌ پارتی سه‌ردانیكردین بچینه‌ نێو حكومه‌ته‌وه‌


په‌یام

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی و پارتی دیزاینی ئه‌م هه‌رێمه‌یان واكردووه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مینه‌یه‌ك له‌ حزب و خزم له‌سه‌ر حسابی زۆرینه‌ دابین ده‌كات، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت دواكه‌وتووه‌و ئه‌گه‌ر به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێین ده‌بێت له‌ بنچینه‌وه‌ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ بگۆڕدرێت و خه‌می گشگی له‌سه‌روو هه‌موو خه‌مێكه‌وه‌ بێت.

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌ دواین پێشهات و پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێم ناوجه‌كه‌ كرد و له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا وتی: ئێمه‌ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌مان پێ هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بیت نابێت به‌چاك بڵێی چاك و ئه‌گه‌ر له‌ حكومه‌تیش بوویت نابێت چاوت خراپ ببینێت. 

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكراشیكرد: مه‌رج نییه‌ كه‌ پارتی سه‌ردانیكردین بچینه‌ نێو حكومه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌كرێت نه‌گه‌ینه‌ ئه‌نجام و ئۆپۆزسیۆن بین.

377 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر