Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ گه‌رمیان له‌سه‌ر رفاندنی‌ مناڵان له‌به‌رده‌م خوێندنگاكان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


په‌یام


پۆلیسی‌ گه‌رمیان لەسەر دەنگۆی رفاندنی مناڵان لە کەلار روونکردنەوە دەدات.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییه‌کان هەواڵێک بڵاوبۆتەوە گوایە چەن ئۆتۆمبێلێک هەوڵی ڕفاندنی منداڵان دەدەن لەڕێگەی خوێندنگاکانیان، ئێمە وەک پۆلیسی گەرمیان دڵنیایی بەهاوڵاتیانی سنوری گەرمیان دەدەین ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستیەوە.

پۆلیسی‌ گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه‌، دیاردە نیەو تەنها حاڵەتێک بووە ئەوەش تائێستا ڕون نیە مەبەست ڕفاندن بوە یاخود نا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە لەسەر چۆنێتی حاڵەتەکەو کەسێکیش دەستگیر کراوە کەگومان دەکرێت ئەنجام دەری تاوانەکەبێت لەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردادەکات.

پۆلیسی‌ گه‌رمیان داوا لەبەکارهێنەرانی شۆسیال میدیا دەکات هەواڵی ناڕاست بڵاو نەکەنەوەو ترس و دڵەڕاوکێ نەخەنە دڵی هاوڵاتیانەوە.

391 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر