Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. بۆ یەکەمجار دوای ٤٠ ساڵ پاشای ئیسپانیا سەردانی عێراقی کرد


پەیام 

فیلیپ-ی شه‌شه‌م شای ئیسپانیا، بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا وله‌ لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆككۆماری عێراق، پێشوازی لێكرا. 

هاوكات دوای رێوره‌سمی پێشوازیكردن، شای ئیسپانیا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ عێراق ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌سه‌ركرده‌وه‌.

وابریاریشە فیلیپ-ی شه‌شه‌م له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئیسپانیا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش به‌ رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، 30ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق كردبوو كه‌ دواتر ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی بۆ 435 سه‌رباز زیاد كرد.

هێزه‌كانی ئیسپانیا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش به‌شدارییان له‌ هیچ له‌ شه‌ڕه‌كانی دژبه‌ داعش له‌ عێراق نه‌كردووه‌ و ته‌نها مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.

هاوکات بوونی ئاڵای عێراقی سەردەمی رژێمی بەعس لەسەر فڕۆکەکەی پاشای ئیسپانیا دەنگدانەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نایەوە و بە کەمتەرخەمی وەسف کراوە. 

لایخۆشییەوە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیسپانیا داوای لێبوردنی لە تێپەڕینی ئەو هەڵەیەکردووە و دەڵێت: فڕۆکەوانەکان ئەو هەڵەیەیانکردووە و لە کاتی رێوڕەسمی گەڕانەوەدا ئەو هەڵەیە چاکدەکرێت.

571 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر