Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەبادی: رێگە بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی کەرکوک نادەین


پەیام 

سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕیگه‌ به‌ هیچ جۆره‌ ڕێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی پاریزگای كه‌ركوك بده‌ن.

دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن تۆڕان ئه‌ندامی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: رێگه‌ ناده‌ن هیچ گرێبه‌ستێكی سیاسی سه‌باره‌ت به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك بكرێت.

وتوشیەتی: هه‌ر ڕێككه‌وتنێكیش له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامبدرێت ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ره‌وشی سیاسی له‌ پارێزگای كه‌ركووك، گرنگی پاراستنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌ به‌گشتی تاوتوێ كراوه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی فه‌راهه‌م بكرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی وتوویه‌تی: كه‌ركووك وه‌ك شارێكی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ به‌ عێراقێكی پچوككراوه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌قامگیربوونی كه‌ركووك ده‌بێته‌ مایه‌ی ئاسایش و به‌رقه‌رابوونی عێراق. 

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كاردانه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركووك نیشانداوه‌ و ده‌ڵێت: رێگه‌ ناده‌ن له‌سه‌ر حسابی ئاسایش و سه‌قامگیریی پارێزگاكه‌، هیچ گرێبه‌ستێك سه‌باره‌ت به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك، بكرێت.

492 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر