Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەیام زانیاری لە بارەی سەردانەکەی سبەینێی پارتی بۆ لای کۆمەڵ ئاشکرا دەکات


پەیام 
بریاره‌ سبه‌ینێ‌ وه‌فدێكی‌ پارتی‌ دیموكرات له‌ شاری‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان بكات و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام  ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌ردانه‌كه‌ پرسی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت نابێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند سبه‌ی‌ وه‌فدێكی‌ پارتی‌ سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت تاوتوێ‌ ناكرێت  و ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌ باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانی‌ نێوان پارتی‌ و كۆمه‌ڵ.

سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی‌ په‌یام ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا ته‌نیا بارودۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو حزب باس ده‌كرێن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر به‌شداریكردن یان بوون به‌ ئۆپۆزسیۆن یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕی‌ ده‌كات به‌ فه‌رمی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت ئاگادار بكرێته‌وه‌ و دوای‌ تاوتوێ‌ كردنی‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ ئاشكرا بكات.

 

661 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر