Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڕه‌نسا تاووتوێی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌كات پەیوەندیان بە داعش ەوە کردبوو


پەیام 

فه‌ڕه‌نسا تاووتوێی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌كات كه‌ بووبوون به‌ داعش و ئێستا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه‌ له‌ سوریا ده‌ستگیركراون.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و پـێشهاته‌ له‌شكریـیه‌ی له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ ئارادایه‌، وه‌ له‌ پـێناو سه‌لامه‌تی فه‌ڕه‌نسایـیه‌كان، بڕیاریان داوه‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌ڵهاتنی چه‌كداره‌ دیله‌ فه‌ره‌نسییه‌كانی ناو داعش تاووتوێی هه‌موو بژاره‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ستگیریانكردوون بڕیاربده‌ن بیاننێرنه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیریان ده‌كات.

پـێشتر كاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون ئه‌و ژن و پـیاوه‌ فه‌ڕه‌نسایـیانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به‌ داعشه‌وه‌ كردبوو بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا، ده‌یانوت: ئه‌وانه‌ له‌ عێراق و سوریا تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ بۆیه‌ ده‌بێت له‌و دوو وڵاته‌ دادگایی بكرێن، به‌ڵام منداڵه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگا ئاسایشیـیه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی فڕانس پـرێسی وتووه‌ 130 فه‌ڕه‌نسایی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ و نزیكه‌ی 70 بۆ 80 منداڵیان له‌ نێودایه‌.
له‌ ئێستادا فه‌ڕه‌نسا مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا، ده‌ستگیركراوه‌ فه‌ڕه‌نسایـیه‌كان ئازادبكرێن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ دروستبكه‌ن.

به‌پـێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت له‌ ساڵی 2014 هه‌تا ساڵی 2018 بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ نزیكه‌ی 1700 هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسایی ڕوویان له‌ عێراق و سوریا كردبێت، وه‌ نزیكه‌ی 300 كه‌سیان له‌ شه‌ڕه‌كاندا كوژراون، به‌ڵام به‌پـێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی داد نزیكه‌ی 260 كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و 200 كه‌سیان دادگایی كراون.

161 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر