Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەفین دزەیی: له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا شاند ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت


پەیام 

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد: له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا شاند ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و هه‌فته‌ی رابردوو بۆ بابه‌تی گومرگه‌كان شاندێك له‌به‌غدابووه‌ و، ئێستاش بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵا سه‌ردانی به‌غدا بكات.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمێكی هونه‌ری، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه‌. 

دزەیی ڕایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ یاسای بوودجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌ربكه‌ن. 

وتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی  ره‌نگه‌ هه‌موو داوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ خۆ نه‌گرێت به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ ده‌كات و تا راده‌یه‌ك هیوابه‌خشه‌ و هیواداری به‌پێی رێنماییه‌كان و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دا بڕیار بدرێت. 

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان و پشكی كورد و مافی فه‌رمانبه‌ران له‌ پڕژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

509 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر