Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا.. سێ هاوڵاتی عێراقی به‌تۆمه‌تی پلاندان بۆ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی ده‌ستگیركران


پەیام 

ئۆفیسی دادوه‌ری یه‌كێتی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه‌: پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی سێ هاوڵاتی عێراقی به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت پلانیان داڕشتبێت بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌ستگیركردووه‌.

ئۆفیسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دووان له‌ گومانلێكراوه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2018 دا پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك له‌ ئه‌ڵمانیا داڕشتووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ئێستا، گومانلێكراوه‌كان به‌رله‌وه‌ی ئامانجێك بۆ هێرشه‌كه‌یان دابنێن، هه‌ر سێكیان له‌ ویلایه‌تی شلیسڤیش-هۆڵشتاین له‌ باكووری وڵاته‌كه‌ ده‌ستگیركراون.

ئۆفیسی دادوه‌ری یه‌كێتی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ فێری دروستكردنی بۆمب ببێت و داوای ئامێرێكی ته‌قینه‌وه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ ناسیاوه‌كانی له‌ به‌ڕیتانیا كردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ڕیتانیا ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ ئه‌و ئامێره‌ بۆ ئه‌ڵمانیا بگوازرێته‌وه‌.

164 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2019

بابەتی زیاتر