Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. وه‌فدی پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆبوونه‌وه‌دان


په‌یام

شاندێكی‌ پارتی‌ دیموكرات سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كرد و هه‌ر ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

پێش نیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ شانده‌كه‌ی‌ پارتی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ فازل میرانی‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵیان له‌شاری‌ هه‌ولێر كرد.

ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو حزبه‌ كه‌ له‌ چوار ساڵی‌ رابردودا به‌هۆی‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌رانبه‌ر ریفراندۆم پرسی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و قه‌یرانی‌ دارایی و ساخته‌كارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردن گرژی‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان دروست بوو.

سه‌ردانه‌كه‌ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت.

سه‌ردانی‌ شاندی‌ پارتی‌ له‌ كاتێكدایه‌ گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌نجام.

پێشتر مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان به‌ فه‌رمی‌ هه‌ڵویستی‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌ باره‌ی‌ به‌شداریكردن یان به‌ ئۆپۆزسیۆن رونكردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌  ئه‌وان تامه‌زرۆی چونه‌حكومه‌ت نین ,هه‌رجه‌نده‌ هێشتا به‌به‌شداربوون یان به‌شدارنه‌بوون هه‌لوێستی خۆیان یه‌كلای نه‌كردوه‌ته‌وه‌ چاوه‌رێی‌ ده‌كه‌ن به‌ فه‌رمی‌  به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌تی‌ داهاتویان پێبگات پاشان بریاری‌ له‌باره‌وه‌ ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ دوایین لێدوانیدا رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ به‌ مانای‌ چونه‌ ناو حكومه‌ت نایه‌ت.

له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیری‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ و عه‌بدوستار مه‌جید، رێبوار حه‌مه‌د  ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌  و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌شداربوون.
شاندی‌ پێكهاتوون له‌ فازل میرانی‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و مه‌حمود مه‌حه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و حزبه‌ به‌شداربوون.

507 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر