Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌زگا هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت


په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، ده‌گرێت.


(دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا هۆشدارییدایه‌ مه‌ترسییه‌كانی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران‌و نووسی: داڕووخانی ئابووری ئێران تاكه‌ هۆكاری‌و ده‌ستگرتنه‌وه‌یه‌تی له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیی‌و مووشه‌كییه‌كانی.

ڕه‌خنه‌كانی تره‌مپ دوای‌ ڕۆژێك له‌ ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا دێت كه‌ له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی ئه‌و پێچه‌وانه‌ بوون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا وایان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تاران به‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه‌ پابه‌نده‌.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و باره‌وه‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌  "نه‌شاره‌زا"‌و "خۆشباوه‌ڕ" وه‌سف كرد‌و نووسی: ئێران تائێستاش مووشه‌ك ئه‌زموون ده‌كات.

هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا كه‌ له‌ دانیشتنێكدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌نجومه‌نی پیران پێشكه‌ش كرا، جه‌خت له‌ ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2016 به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی تره‌مپ كرایه‌وه‌.

305 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر