Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له‌ رۆژێكدا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ڤێنیزوێلی وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن


په‌یام

كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌ رۆژێكدا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ڤێنیزوێلی وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن.


جۆونگ ئاه غیدینی ویلیامس وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان،  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، باسی له‌وه‌ كرد: ڤێنیزوێلییه‌كان به‌ هۆی "ناسه‌قامگیری و نادیاری" ره‌وشی وڵاته‌كه‌یان و هۆكاری جۆراوجۆره‌وه‌ به‌رده‌وام وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن.

غیدینی-ویلیامس ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ڤێنیزوێلی له‌ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵدێن و روو ده‌كه‌نه‌ به‌ڕازیل و كۆلۆمبیا و ئیكوادۆر و پیرۆ.

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ نزیكه‌ی سێ ملیۆن ڤێنیزوێلی وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ئیستادا ڤه‌نزوێللا به‌ده‌ست قه‌یرانێكی قوڵی سیاسییه‌وه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن ده‌ناڵێنێت و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌مه‌به‌ستی له‌سه‌ر كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتر كردووه‌ته‌وه‌.

231 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر